به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف ڕه‌وشى دوولایه‌نى وهه‌رێمایه‌تى وكاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عێراق وئێران تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"كازمى چاوى كه‌وتووه به‌قالیباف وله‌میان دیدارێكدا پته‌وكردنى هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره جیاجیاكان تاوتوێ كردووه،هه‌روه‌ها ڕه‌وشى دوولایه‌نى وهه‌رێمایه‌تى وكاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عێراق وئێران خراوه‌ته به‌ر باس.
وتیشى"هه‌ردوو باسیان له‌ئه‌ركى دوو لایه‌نى كردووه بۆ تێپه‌ڕاندنى لێكه‌وته ته‌ندروستى وئابوورییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا،وئاسته‌نگییه‌كان كه‌به‌هۆى قه‌یرانى ئابوورى ئێستایی دروست بوو،له‌گه‌ڵ ئه‌ركى دوولایه‌نى بۆ تێپه‌ڕاندنیان به‌وپێیه‌ى خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى عێراق وئێران بگه‌یه‌نێت.
ئه‌م دیداره له‌میان سه‌ردانێكى فه‌رمى كازمى به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى عێراقى بۆ كۆمارى ئیسلامى هات كه‌دوێنێ ده‌ستى پێكرد.
له‌م دیداره شاندى حكومى عێراق یاوه‌رى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماده‌بوون،وله‌لایه‌نى ئێرانیش ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئێرانى ئاماده‌ى بوون.