حه‌لبوسى و بالیۆزى كوێت وتوێژ له‌ باره‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى قه‌یرانى كۆرۆنا ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە سالم زمنان باڵیۆزی كوەیت لە عێراق.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەمیان دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی برا و ئەو پێشهاتانەی ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت كرا لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی كۆرۆنا، گفتوگۆش سەبارەت بە چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا كرا.
    له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ "حه‌لبوسى لە تەندروستی شێخ سوباح ئەحمەد سوباح میری كوەیەتی پرسی و هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ خواست".