به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن تمیمى وه‌زیرى ته‌ندروستى ،ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه،پێكهێنانى تیمى زانستى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى عێراقى و ئێرانى بۆ كۆنتڕۆڵ كردنى كۆرۆنا راگه‌یاند.
تمیمی به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) راگه‌یاند:" له میان سه‌ردانیكردنمان بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران زانیارى ئاڵوگۆڕ كرا له باره‌ى پرۆتۆكۆڵه چاره‌سه‌ركان كه له ئێران به كارهێنراوه بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
وتیشى" تیمى زانستى هاوبه‌ش پێكده‌هێنرێت له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارى له بوارى خۆپارێزى و كۆنترۆڵ كردنى كۆرۆنا"، جه‌ختیشى كرده‌وه كه "كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ تیمێكى پسپۆرى و راوێژكاران له ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن".