ده‌ستگیركردنى تۆرێكى تیرۆرستى سه‌ربه‌ داعش له‌ سه‌لاحه‌دین

ئەمنی
  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ،رایگه‌یاند تۆرێكى تیرۆرستى سه‌ر به‌رێكخراوى داعش له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین ده‌ستگیركراوه‌.
     
    ره‌سول له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"هێزەكانی دژە تیرۆر لەسنوری پارێزگای سڵاحەدین لەقەزای شەڕگات باندێكی تیرۆرستی سەربە گروپی تیرۆرستی داعشیان دەستگیركرد.وتیشى چالاكیەكە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری بووەو تیمێكی تایبەت بەهێزەكانمان چوونەتە سنوری قەزای شەڕگات و دەست بەجێ بەپێی ئەو زانیاریانەی هەیانبووە كەسی یەكەمی باندەكەیان دەستگیركردوە.ئاماژە بەوەشدراوە: دواتر لەشوێنی مەبەست ژمارەیەكی تری  تاوانباران و داواكراوان دەستگیركراون و لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدان.جەختیشكراوەتەوە: دەست بەسەر بەڵگەنامەیەكی زۆرو چەك و تەقەمەنیدا گیراوە.