به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ،له‌گه‌ڵ عه‌له‌وى وه‌زیرى هه‌واڵگیرى ئێرانى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێى كرد،هه‌ردوو لا جه‌ختیان له به‌رده‌وامى روبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆرستان كرده‌وه".
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له میان سه‌ردانى كردنى بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران به یاوه‌رى شاندى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران چاوى كه‌وت به سه‌ید عه‌له‌وى وه‌زیرى هه‌والگیرى ئێرانى".
وتیشى:"له میان چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتوێژ له باره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه به‌تایبه‌ت له لایه‌نى ئه‌منى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش".
له لاى خۆیه‌وه سه‌ید عه‌له‌وى " پاڵپشتى خۆى بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى دووپاتكرده‌وه".