كه‌ربه‌لا-اه‌ع
عه‌لا جبورى وه‌زیرى بازرگانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وه‌زاره‌ته‌كه‌ى چاوخشاندنه‌وه بهدۆسییهى كۆبۆنى خۆراك ده‌كاته‌وه.
جبورى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌پێشینه‌كانى كارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌قۆناغى ئێستادا چاوخشاندنه‌وه‌یه بهدۆسییهى كۆبۆنى خۆراك"،ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌یه‌وێت ئه‌نجامى ئه‌رێنى له‌م باره‌یه‌وه به‌جێ بگه‌یه‌نێت له‌میان له‌خۆگرتنى بیرۆكه‌ى نوێ ودووركه‌وتنه‌وه لهرۆتین".
وه‌زیرى بازرگانى وتیشى"حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر ته‌واوكردنى پرۆژه‌كان وه له ئێستادا له قۆناغى كاركردنه، وه‌ك پرۆژه‌ى سایلۆى كه‌ربه‌لا"، جه‌ختى كرده‌وه كه به‌شدار ده‌بێت له دابین كردنى ئاسایشى خۆراكى له لایه‌ك ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه بۆ پارێزگاى كه‌ربه‌لا له لایه‌كى دیكه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى و حكومه‌تیش".
له لاى خۆیه‌وه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ووتى:" جبورى به سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز، رێنمایى دا به به‌رپرسانى بازرگانى بۆ تێپه‌راندنى ئاسته‌نگى كار و هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ په‌ره‌پێدانى كار‌و باره‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێك بگاته دانه‌وێڵه عهمباركراوهكان".