به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى گۆڕ‌انى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران،گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندى ململانێ هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى فراكسیۆنى گوڕان له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق ده‌توانێت ڕۆڵى خۆى بگێرێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان له‌ڕێگه‌ى به‌ستنى په‌یوه‌ندى له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"جوگرافیاى عێراق ودۆخى ناوخۆیی ڕێگا خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕۆڵه گرنگه هه‌ستێت،وگرنگترین شت دوورخستنه‌وه‌ى گۆره‌پانى نێوخۆیی له‌كێشمه‌كێشه هه‌رێمایه‌تى وململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
وتیشى"عێراق ده‌توانێت ڕۆڵى خۆى بگێرێت له‌به‌ستنى هێڵى بازرگانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه وله‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى جیهانیش به‌گشتى وهه‌روه‌ها ده‌توانێت فاكته‌رى بنیاتنانه‌وه بێت له‌په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه وجیهان كه‌یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى توندى ململانییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ تاران گرنگه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى توندى ململانێ هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،عێراق به‌هێچ شێوه‌یه‌ك نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ ئێران.