به‌غدا-اه‌ع
هه‌ردوو شاندى عێراق وئێران له‌تاران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانیان به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و،ئیسحاق جهانگیرى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران،سازكرد،هه‌ردوو شاند تاوتوێى ئاسۆى هاوكارییه‌كانیان له‌بواره جیاجیاكانى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌میان كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه تاوتوێى دۆسییه‌كانى سه‌ر خشته‌ى كاره‌كان كراوه ،كه‌باس له‌به‌ره‌وپێشبردنى ئاسۆى هاوكارییه‌كان له‌بواره جیاجیاكانى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد وڕێكاره‌كانى نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان،وتێپه‌ڕاندنى گرفته‌كان كه‌ڕێگر ده‌بێت له‌ڕێره‌وى هاوكارى هاوبه‌ش"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى ئه‌م بانگهێشتنامه‌یه‌ى لایه‌نى ئێرانى كردووه،دووپاتیشیكرده‌وه عێراق خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تكردنى هه‌ردوو گه‌لى دراوسێ".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى وتیشى"ئاسته‌نگى زۆر ڕووبه‌روومان بۆته وده‌بێت پێكه‌وه كارى بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى وله‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه ئاسته‌نگییه ئابوورى وته‌ندروستییه‌كانى ئێستا كه‌رووبه‌رووى هه‌ردوو وڵات بۆته‌وه".
لاى خۆیه‌وه جهانگیرى پێشوازى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى وشاندى حكومى یاوه‌رى كردووه ،هیوایشى خواست حكومه‌تى عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ئه‌ركه‌كانى ،وگفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوولا بنیاتنه‌رانه بێت به‌شێوازێك خزمه‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وئێران بگه‌یه‌نێت".
جهانگیرى دووپاتیشیكرده‌وه"ئێران پشتیوانى له‌سه‌قامگیرى عێراق وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕۆڵى ته‌واوى له‌ناوچه‌كه ،هیوایشى خواست هه‌نگاوه‌كانى هاوكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵۆزى وئاسته‌نگییه‌كانى ئێستا به‌تایبه‌ت په‌تاى كۆرۆنا وقه‌یرانى ئابوورى له‌ده‌رئه‌نجامى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت".