به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ ئێران.
كازمى له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ڕایگه‌یاند"عێراق وئێران په‌یوه‌ندى جوگرافى وفه‌رهه‌نگى ومێژوویی به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه ،وده‌بێت هه‌ماهه‌نگى زیاتر بكرێت له‌باره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات".
وتیشى"هه‌ردوو وڵات ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى ئابوورى بوونه‌ته‌وه وگهلانیش چاوه‌روانى هه‌نگاوى زیاتر ده‌كه‌ن"،ئاماژه‌یشى دا"ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر كارى جددى بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى ناوچه‌كه".
وتیشى"عێراقێكى به‌هێز دتوانێت ڕۆڵى هه‌بێت له‌سه‌قامگیرى ناوچه‌كه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ ئێران".
ڕوونیشیكرده‌وه"له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئێران كاراكردنه‌وه‌ى ڕێككهوتننامهكانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كردووه".
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆمار ئێران ڕایگه‌یاند"تاران ئاماده‌یه پاڵپشتى عێراق بكات له‌سه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه"،ئاماژه‌یشى دا"له‌گه‌ڵ كازمى تاوتوێ ڕۆڵى عێراق كردووه له‌چاره‌سه‌ركردنى دۆسییه‌كانى ناوچه‌كه".