فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ڕێنمایی ده‌دات به‌گۆڕینى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ده‌روازه‌ى سنوورى شه‌لامچه‌

ناوخۆ
  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌ریق روكن قاسم جاسم نه‌زال فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌گۆڕینى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ده‌روازه‌ى سنوورى شه‌لامچه‌.
    ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"نه‌زال ڕێنمایی داوه‌ به‌گۆڕینى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ده‌روازه‌ى سنوورى شه‌لامچه‌".
    پێشووتریش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند،پلانێكى تۆكمه‌ داڕێژراوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان دواى كۆنترۆڵكردنى مه‌نده‌لى ومونزریه‌ وله‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وپاراستنى سیسته‌مى گومركى وسه‌پاندنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا له‌و ده‌روازانه