به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئێران له‌چوارچێوه‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان گرنگه ودهرفهتێكه بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ى فاكته‌رێكى هاوسه‌نگ بێت له‌ناوچه‌كه.
سودانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه له‌چوارچێوه‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتێكى دراوسێ كه‌به‌رژه‌وه‌ندى وهاوبه‌شى ئاینى وكۆمه‌ڵایه‌تى وجوگرافى وئاسایشى به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه گرنگه"
وتیشى"سه‌ردانه‌كه گرنگیشه بۆ حكومه‌ته نوێكه‌ى كازمى كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ركێكى سیاسی هاوسه‌نگى هه‌بێت دوور لهجهمسهرگیرییهكان ،وده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وسه‌روه‌رى وئاسایشهكهى به‌پله‌ى یه‌كه‌م ودواههم دابنرێت"،باسى له‌وه كرد"عێراق ئاڵوگۆرى بازرگانى ودۆسییهى كاره‌با له‌گه‌ڵ ئێرانى هه‌یه،ئه‌مه‌یش پێویستى به‌هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى هاوبه‌ش هه‌یه ،بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئێران ئابوورییه‌كى جۆراجۆر وسه‌قامگیرى هه‌یه،ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكه بۆ عێراق بۆ دۆزینه‌وه جۆرێك لهتهواوكارى ئابوورى له‌سایه‌ى زۆربوونى سهرچاوهرى سروشتى ومرۆیی".
سودانى جه‌ختیشى كرده‌وه ئه‌م سه‌ردانه ده‌رفه‌تێكه بۆ عێراق ،كه‌ئاماده‌یه ببێته فاكته‌رێكى هاوسه‌نگ له‌ناوچه‌كه،كهڕووبهرووى گرژى بووه كاریگه‌رى كردۆته سه‌ر ئاسایش وسه‌قامگیرى".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵا گه‌یشته ئێران ولهڕێوڕهسمێكى فه‌رمییدا له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران پێِشوازى لێكرا.