به‌غدا-اه‌ع
عالیه نسه‌ییف په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتیكرده‌وه سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئێران په‌رچه‌كردارى ئه‌رێنى ده‌بێت.
نسه‌ییف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى له‌پێناو ئه‌وه دێت عێراق ببێته جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاواى ،ولهمیان سیاسه‌تى دروستكردنى هاوسه‌نگى نه‌ك سیاسیه‌تى جه‌مسه‌رگیرى كه‌ده‌ركه‌وت شكستیهێناوه.
ئاماژه‌یشى دا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت هاوسه‌نگى دروست بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى،ئهمرٍۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،پێشوازیكردنى تایبه‌ت به‌سه‌رۆك وه‌زیران له‌تاران ،دانپێدانانێكى ئێرانییه به‌ڕۆڵى هه‌رێمى گرنگى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى.
سه‌رچاوه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌گه‌رمى پێشوازیكردن لهكازمى به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشوازێكردنى تاران له‌سیاسه‌ته هاوسهنگهكانى،كه‌ڕه‌نگه ڕۆڵى هه‌بێت له‌سه‌قامگیرى عێراق وناوچه‌كه".
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاژانسى هه‌واڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران(ئێرنا)ڕایگه‌یاند"عه‌لى خامه‌نه‌یی ڕابه‌رى باڵا بایه‌خێكى زۆر بهسهردانهكهى كازمى وپهیوهندییهكانى نێوان هه‌ردوو گه‌ل ده‌دات"،ئاماژه‌یشى دا دیدارى نێوان كازمى وخامه‌نه‌یی چه‌ندین په‌یامى جیاجیاى له‌خۆگرتووه".
وتیشى"سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى ڕۆڵێكى گرنگى ده‌بێت لهبهرزكردنهوهى ئاستى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵا گه‌یشته ئێران وله‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران لهڕێوڕهسمێكى فه‌رمییدا پێشوازى لێكرا.