حەلبوسی له‌گه‌ڵ وەزیری كار دۆسیەی موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و پێدانی قەرزى ئاسان تاوتوێ ده‌كات

ناوخۆ
  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران له‌گه‌ڵ عادل ركابی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دۆسیەی موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی ودەستەبەركردنى هەلی كار بۆ بێ كاران تاوتوێ ده‌كات
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد ل عادل ركابی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
    لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كردا سەبارەت بە پلانی وەزارەت لەگەڵ رێگەكانی پشتیوانی كردنی بەو جۆرەی ئەدای بەرز بكاتەوە دەرحەق بەو توێژانەی دەناڵێنن.
    هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و رێنماییەكانی كرا كە وەزارەت پشتی پێدەبەستێت بۆ ئەوانەی شمولی دەكەن و گرنگی گۆڕانكاری تیایدا.
    گفتوگۆش كرا سەبارەت بە دۆسیەی گەشەپێدانی سندقی قەرز و پێدانی قەرز بە بێ كاران و گرنگی دەستەبەركردن هەلی كار بۆ بێ كاران و هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەمەبەستی پشتیوانی كردنیان لە وەزارەت لەوبوارەدا.