به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵه‌كانى نێوان هه‌ردوو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان تاتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى وه‌زیران چاوى كه‌وتووه به‌حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران،وتاوتوێى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كردووه.
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى وبه‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵا گه‌یشته ئێران وله‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رمییدا پێشوازى لێكرا.