به‌غدا-اه‌ع
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى،ئهمرٍۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،پێشوازیكردنى تایبه‌ت به‌سه‌رۆك وه‌زیران له‌تاران ،دانپێدانانێكى ئێرانییه به‌ڕۆڵى هه‌رێمى گرنگى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى.
سه‌رچاوه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌گه‌رمى پێشوازیكردن لهكازمى به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشوازێكردنى تاران له‌سیاسه‌ته هاوسهنگهكانى،كه‌ڕه‌نگه ڕۆڵى هه‌بێت له‌سه‌قامگیرى عێراق وناوچه‌كه".
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاژانسى هه‌واڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران(ئێرنا)ڕایگه‌یاند"عه‌لى خامه‌نه‌یی ڕابه‌رى باڵا بایه‌خێكى زۆر بهسهردانهكهى كازمى وپهیوهندییهكانى نێوان هه‌ردوو گه‌ل ده‌دات"،ئاماژه‌یشى دا دیدارى نێوان كازمى وخامه‌نه‌یی چه‌ندین په‌یامى جیاجیاى له‌خۆگرتووه".
وتیشى"سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى ڕۆڵێكى گرنگى ده‌بێت لهبهرزكردنهوهى ئاستى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵا گه‌یشته ئێران وله‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران لهڕێوڕهسمێكى فه‌رمییدا پێشوازى لێكرا.