وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وگه‌نده‌ڵى دیارى ده‌كات

ئەمنی
  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وگه‌نده‌ڵى دیاریكرد.
    ڕه‌سول به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ وناوچه‌كانى دیكه‌ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیری وتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ له‌گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان"،داوایشى كرد"هاوڵاتیان نه‌كه‌ونه‌ دواى ئه‌و ده‌نگانه‌ كه‌هه‌وڵى ورووژاندنى تایفه‌گه‌رى ده‌ده‌ن".
    ڕه‌سول وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چه‌ندین پرۆسه‌ى ئه‌منییان ئه‌نجامدا به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى  هێزه‌ چه‌كداره‌كان،له‌نێویشیاندا كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران وده‌رخستنى دۆسییه‌كانیان،له‌گه‌ڵ ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستان له‌ڕێگاى  پرۆسه‌ى جۆرى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هاتۆته‌ دى،هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌وڵێكى شاراوه‌ ده‌یه‌وێت ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌وڵات تێكبدات".
    ئاماژه‌یشى دا"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،له‌لایه‌ن دانیشتوانى شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ به‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌ پێشوازى لێكرا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ گرنگ بوو،وتیایدا په‌یامێكى ئاڕاسته‌ كرد به‌وه‌ هیچ دیمه‌نێكى تایفه‌گه‌رى نییه‌ وه‌ك چۆن هه‌ندێك له‌سایته‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وكه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاند".نى چه‌واشه‌كار باسیان لێوه‌كردووه‌".
    ڕه‌سول جه‌ختیشى كرده‌وه‌"گرنگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌وڵى ورووژاندنى تایفه‌گه‌رى ده‌ده‌ن به‌پێى یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت چونكه‌ به‌م كاره‌یان بۆشایی له‌نێوان هاوڵاتیان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروست ده‌كه‌ن".
    ڕایشیگه‌یاند"به‌جێ گه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى گه‌وره‌ به‌سه‌ر داعش به‌هۆى په‌یوه‌ندى به‌هێزى نێوان هاوڵاتیان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بووه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،دوێنێ دووشه‌ممه‌،له‌میان سه‌ردانێكى بۆ شارۆچكه‌ى تاڕمییه ‌داواى له‌داواكارى گشتى كرد لێپێچینه‌وه‌ له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ بكات كه‌لێدوانى له‌دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ن،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌پاراستنى هه‌موو عێراقییه‌كان.
    كازمى  ڕایگه‌یاند،سه‌ردانه‌كه‌م بۆ تاڕمییه‌ دواى ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ هات كه‌هه‌ندێك كه‌س باسى لێوه‌كرد له‌باره‌ى بوونى پێشێلكارى وده‌ستدرێژى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر دانیشتوانى شارۆچكه‌كه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه‌ قۆرخبكه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى جیاكارى نێوان هاوڵاتیان.
    وتیشى:ڕێگه‌ ناده‌ین ده‌ستدرێژى بكرێته‌ سه‌ر هیچ عێراقییه‌ك،ڕوونیشیكرده‌وه‌ تیرۆر وپاشماوه‌كانى هێشتا كارده‌كه‌ن وبه‌دواى شوێن پێیه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ چاندنى جیاكارى وجێ به‌جێ كردنى پیلانه‌ خراپه‌كانیان.