ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى: فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردنى بۆ دوو به‌رپرس له‌كه‌ركوك وكه‌ربه‌لا ده‌ركرا

ناوخۆ
  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕالى ئاشكرایكرد فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك ده‌ركرا وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى كه‌ربه‌لایش ده‌ركراوه‌.
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ده‌سته‌كه‌ له‌باره‌ى ورده‌كارییه‌كانى هه‌ردوو فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن كه‌له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌ركراوه‌ به‌پشت به‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌،ڕایگه‌یاندووه‌،دادوه‌رى لێكۆڵه‌رى تایبه‌ت فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى كه‌ركوك وئه‌ندامانى لیژنه‌ى دانانى نرخ له‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ ده‌ركردووه‌،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340) له‌یاساى سزادانى عێراقى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فه‌رمانه‌كه‌ به‌هۆى گۆمانى به‌فیرۆدانى سامانى گشتى هاتووه‌ له‌بابه‌تى چاككردن ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شى پێداویستییه‌كان له‌په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكان".
    ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانگه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خستۆته‌ڕوو دادوه‌رى لێكۆڵه‌رى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى له‌كه‌ربه‌لا فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاكه‌ ده‌ركردووه‌،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(331
    ) له‌یاساى سزادانى عێراقى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ "فه‌رمانه‌كه‌ به‌هۆى پێدانى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان بووه‌ پێش ته‌واوكردنى مه‌رجه‌كانى په‌یوه‌ست به‌پرۆژه‌ى دروستكردنى ئۆتێلێك به‌بڕى(6)ملیۆن دۆلار.