كازمى سه‌ردانى ئێران ده‌كات

  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،به‌یاوه‌رى شاندى حكومى به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ڕێكه‌وت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌سه‌ردانه‌كه‌ تاوتوێ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى درواسێ ده‌كرێت وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى وهه‌روه‌ها گفتوگۆى بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌كان به‌هاوكارییه‌كان ومیكانزمه‌كانى به‌ره‌وپێشبردنیان له‌ژماره‌یه‌ك بواردا ،هه‌روه‌ها گفتوگۆكردنى پێشهاته‌ هاوبه‌شه‌كانى ڕه‌وشه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو گۆڕه‌پانى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ ،چاوى به‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كه‌وێت".