به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌:بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى گه‌شتیاران به‌رده‌وامه‌ ته‌نها ڕێگا به‌گواستنه‌وه‌ى كاڵا وشمه‌كه‌كان ده‌درێت

ناوخۆ
  • 21-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌سڕه‌-اه‌ع-سه‌با سامى

     
    و:سۆما جاف
     
    عه‌مید عه‌دنان عه‌بدوڵلا جاسم به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى گه‌شتیاران به‌رده‌وامه‌ وته‌نها ڕێگه‌ به‌گواستنه‌وه‌ى كاڵا وشمه‌كه‌كان ده‌درێت.
    جاسم له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى گه‌شتیاران له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى سنوورى شه‌لامچه‌ به‌رده‌وامه‌،سه‌ربارى لابردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیی ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌كى نیمچه‌یی له‌پارێزگاى به‌سڕه‌".
    وتیشى"ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌ كراوه‌یه‌ ته‌نها له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ى كاڵا وشمه‌كه‌كان وئاڵوگۆڕى بازرگانى نه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیاران
    پێشووتریش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند،پلانێكى تۆكمه‌ داڕێژراوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان دواى كۆنترۆڵكردنى مه‌نده‌لى ومونزریه‌ وله‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وپاراستنى سیسته‌مى گومركى وسه‌پاندنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا له‌و ده‌روازانه