به‌غدا-اه‌ع
ناسڕ حسێن به‌نده‌ر وه‌زیرى گواستنه‌وه،فه‌رمانێكى وه‌زارى ده‌ركرد به‌ڕاسپاردنى فالح هادى ڕاگه‌یاندنكار وپێشكهشكارى به‌رنامه لهعێراقیه ئه‌خباریه وه‌ك ڕاوێژكارێك بۆ كاروبارى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌ته‌كه.
فالح هادى هاوپیشه‌مان ڕایگه‌یاند،ئه‌مڕۆ وه‌ك ڕاوێژكارى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى ده‌ستبه‌كاربووه،دووپاتیشیكرده‌وه هه‌وڵده‌دات له‌میان كاره‌كانى ئه‌ركى ڕاگه‌یاندنى چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌ت باشتر بكات له‌سایه‌ى ئاسته‌نگییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا.