به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وعەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئەمرۆ دووشەممە،جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی هەماهەنگی لەنێوان هه‌ر سێ دەسەڵاتەكان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند،محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی وڵات و ناوچەكە و دۆسیەی یاسادانان و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی كۆرۆنا كرا.
جه‌ختیش كرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و لێكتێگەیشتن لەنێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵگرتنی بەرپسیارێتی لەدۆسێی یاسادانان و چاودێری و دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە لەگەڵ دابینكردنی پێداویستیەكانیان و یەكلایی كردنەوەی یاسا هەڵپەسێردراوەكان وەك یاسای هەڵبژاردن و یاسای دادگای فیدڕاڵی.