به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند به‌رپرسى به‌ناو ڕاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركرا.
غانمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند،به‌هیمه‌تى رۆڵه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان تیرۆرستانى داعش هیچ شوێنێكیان له‌خاكى عێراق نییه ،ڕوونیشیكرده‌وه فیرقه‌ى ئالى له‌فه‌رمانده‌یى پۆلیسى فیدڕالى گورزێكى نوێ له‌داعش داوه دواى ئه‌وه‌ى پیاوانى ئه‌م ده‌زگایه به‌ناو به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى تیرۆرستان له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركرد.
ئاماژه‌یشى دا عێراق سه‌ربه‌ست وشكۆمه‌ند وبه‌شكستهێنه‌رى تیرۆر ده‌مێنێت.