به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،داواى له‌داواكارى گشتى كرد لێپێچینه‌وه له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه بكات كه‌لێدوانى له‌دژى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ن،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا حكومه‌ت به‌رپرسه له‌پاراستنى هه‌موو عێراقییه‌كان.
كازمى له‌میان وتارێكى له‌كاتى سه‌ردانێكى بۆ تاڕمییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند،سه‌ردانه‌كه‌م بۆ تاڕمییه دواى ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه هات كه‌هه‌ندێك كه‌س باسى لێوه‌كرد له‌باره‌ى بوونى پێشێلكارى وده‌ستدرێژى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر دانیشتوانى شارۆچكه‌كه،ڕوونیشیكرده‌وه كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه قۆرخبكه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى جیاكارى نێوان هاوڵاتیان.
وتیشى:ڕێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژى بكرێته سه‌ر هیچ عێراقییه‌ك،ڕوونیشیكرده‌وه تیرۆر وپاشماوه‌كانى هێشتا كارده‌كه‌ن وبه‌دواى شوێن پێیه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ چاندنى جیاكارى وجێ به‌جێ كردنى پیلانه خراپه‌كانیان.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو:سوورین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وڕیشه‌كێشكردنى وه‌كو چۆن سه‌ركه‌وتین له‌ئه‌نبار وموسڵ وله‌سه‌رجه‌م پارێزگا ڕزگاركراوه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه دواى ڕووداوى شه‌هیدى قاره‌مان عه‌مید عه‌لى خه‌زره‌جى گوێمان له‌هه‌ندێك ده‌نگ بوو كه گوایه هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن سوپاى پاڵه‌وانمان وحه‌شد وده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ له‌ناوبردنى هاوڵاتیانى بێ تاوان.
ڕوونیشیكرده‌وه هه‌ندێك وێنه بڵاوكرایه‌وه كه‌بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات ده‌یان كه‌س له‌تاڕمییه له‌سێداره دراون و2000 كه‌س ده‌ستگیركراون،ئه‌و وێنانه پێشكه‌شى هه‌ندێك وڵات وڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كراون به‌مه‌به‌ستى ناوزڕاندنى سوپاى عێراق وهێزه ئه‌منییه‌كانمان ،دووپاتیشكرده‌وه شه‌رمه‌زارییه عێراقییه‌ك په‌نا بۆ وڵاتانى ده‌ره‌كى ببات ووێنه‌ى وڵات وسوپا قاره‌مانه‌كه‌ى چه‌واشه بكات.
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیشى وتى ئاڕاسته‌كردنى په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ سوپاى عێراق وحه‌شدى شه‌عبى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕه‌تكراوه‌یه.
ڕوونیشیكرده‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌ت نیازى خۆى ده‌رخست له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته كه‌سانێك هه‌ن له‌ئێستاوه ده‌یانه‌وێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ،چونكه له‌سه‌ر كوورسى وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌ترسن به‌هه‌ڵواسینى هه‌واڵى نادروست كه‌ناونیشانه‌كه‌ى پاراستنى پێكهاته‌یه،دووپاتیشیكرده‌وه حكومه‌ت به‌پرسه له‌پاراستنى هه‌موو عێراقییه‌كان.
كازمى داوایشى له‌داواكارى گشتى كرد لێپێچینه‌وه له لێدوانى ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه بكات كه په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان درێژ ده‌كه‌نه‌وه به‌ئه‌نجامدانى پێشێلكارى دژى هاوڵاتیان له‌تاڕمییه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانى خۆیان له‌م باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاماژه‌یشى دا هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ستاوه به‌ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه كه‌سه‌ر به‌تیرۆرستانى داعش بوون وپێشووتریش یاداشتننامه‌ى ده‌ستگیركردنى دژیان ده‌رچووه،دووپاتیشیكرده‌وه داعش نه نواندى عێراقییه‌كان ده‌كات ونه‌ئیسلامیش.