ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:شه‌ش جه‌نگاوه‌ر له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌دیاله‌ شه‌هید وبرینداربوون

ئەمنی
  • 20-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراودا له‌سنوری پارێزگای دیاله‌، جه‌نگاوه‌رێكی ئه‌ندازیارى حه‌شدی شه‌عبی شه‌هیدبوو و شه‌شی دیكه‌ش برینداربون.
    شانه‌ی ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌مه‌به‌ستی كێوماڵكردنی سنوری دیاله‌ له ‌چه‌كدارانی سه‌ر به‌داعش هێزێكی ئه‌ندازیاریان ره‌وانه‌ی میحوه‌ری دیاله‌ كردوه‌ له‌قه‌زای میقدادیه‌، به‌ڵام له‌كاتی كردنه‌وه‌ی رێگایه‌كی نوێدا، بۆمبێكی چێندراو له‌ گوندی بابلان ته‌قیوه‌ته‌وه‌.
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌، جه‌نگاوه‌رێكى حه‌شدی شه‌عبی شه‌هید بووه‌‌ و شه‌ش جه‌نگاوه‌ری دیكه‌ش برینداربون.
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و سه‌رجه‌م برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆده‌كرێت.