به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى پێشبینى ده‌كات له‌ڕۆژانى جه‌ژنى قوربان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى ڕابگه‌یه‌ندرێت، ئاماژه‌ى به‌وه كرد به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى رێژه‌ى چاكبووان له په‌تاى كۆرۆنا ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه ده‌زگاى ته‌ندروستى تواناى كۆنترۆڵ كردنى ئه‌م په‌تایه‌ى هه‌یه.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى ئه‌ندامى لیژنه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) راگه‌یاند:" رێژه‌ى له %60 ى چاكبونه‌وه رێژه‌یه‌كى باشه و زیاتره له رێژه‌ى چاكبونه‌وه‌ى جیهانى"،وتیشى به برواى من له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو رێژه‌ى توشبووان كه‌مببێته‌وه ئه‌مه‌ش واده‌كات كه رێژه‌ى چاكبوون به‌رزتر ببێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئێستادا".
خه‌لاتى جه‌ختى كرده‌وه "تێپه‌راندنى ئه‌م قۆناغه پشت به‌و ئامارانه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌به‌ستێت "، وتیشى " تاوه‌كو ئێستا هیچ ڤاكسینێك بۆ ئه‌م په‌تایه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه،ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له بوونى ڤاكسین ده‌كه‌ن له مانگى نۆ دا له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه ره‌تكرایه‌وه هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تیش داواى له پزیشكانى كردوه كه ورد بن له باسكردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه".
خه‌ڵاتى ئاماژه‌ى به‌وشكرد "پێشبینى ده‌كرێت له رۆژانى جه‌ژنى قورباندا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واو رابگه‌یندرێت ئامانج له‌م كاره بۆ ئه‌وه‌ى گردبونه‌وه روونه‌دات".