سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندن: قۆناغى داهاتوو پێویستى به‌یه‌كڕیزى هه‌مووانه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى

ناوخۆ
  • 20-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى دووپاتیكرده‌وه‌ قۆناغى داهاتوو واپێویست ده‌كات هه‌مووان یه‌كڕیز بن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى تۆڕه‌كه‌.
    جاسم ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌ركێكى نیشتیمانى گرنگمان له‌به‌رده‌سته‌ واپێویست ده‌كات هه‌مووان ئه‌ركه‌كانیان یه‌كبخه‌نه‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى تۆڕه‌كه‌".
    وتیشى"كارده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌رچاوه‌كانى گرفت وكه‌مته‌رخه‌مى وپه‌یڕه‌وكردنى پیشه‌یی وڕاستگۆیی له‌ئه‌ركى تۆڕه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى هاوڵاتى عێراقى بێت وجێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووان بێت".