بهغدا-اهع
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران،ئهمڕۆ دووشهممه،سەردانی قەزای تارمییەی كرد و لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمنیی قەزاكە كۆبوەوە دووپاتیكردەوە كە رێگا بەهەڵگیرساندنی فیتنە و تایەفەگەری لە تارمییە نادەن.
كازمی لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه ، رایگەیاند: هێزە چەكدارەكان كاری گەورەیان كردووە لە گەڕان بەدوای شانە نوستووەكانی تیرۆرستان، رێگەش نادەن فیتنە لە تارمیە و ناوچەكانی تری عیراق دروست ببێت، دووپاتیشی كردەوە هەوڵەكان بۆ شكاندنی هێزە چەكدارەكان لەڕێگەی دەنگۆی ناڕاستەوە نابەجێ و ناپەسەندە.
كازمی پێداگری لەوەش كرد، كە بەهەموو شێوەیەك بەرەوڕووی ئەوانە دەوەستنەوە كە هەوڵی سەرلەنوێ زیندووكردنەوەی تایەفەگەری ئەدەن،جەختیشی كردەوە، هێزە سەربازیی و ئەمنییەكان سەركەوتن و پاڵەوانێتی بێوێنەیان لە بەگژداچوونەوەی تیرۆردا بەدەستهێنا، كە بۆتە جێگەی شانازی سەرجەم رۆڵەكانی عیراق، ئاسایش وئارامی هاووڵاتیان لەسەرجەم شارەكاندا دەپارێزن.