ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌بیل جاسم میكانزمى به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌ركى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى تاتوێ ده‌كات

ناوخۆ
  • 20-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى نوێى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ئه‌ركه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى.
    ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تاوتوێى میكانزمى به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌ركى تۆڕه‌كه‌ به‌ره‌و دۆخێكى باشتر وكاركردنى به‌گیانى یه‌ك تیم.
    پێشووتریش دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى دووپاتیكرده‌وه‌ قۆناغى داهاتوو واپێویست ده‌كات هه‌مووان یه‌كڕیز بن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى تۆڕه‌كه‌.
    جاسم ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌ركێكى نیشتیمانى گرنگمان له‌به‌رده‌سته‌ واپێویست ده‌كات هه‌مووان ئه‌ركه‌كانیان یه‌كبخه‌نه‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى تۆڕه‌كه‌".
    وتیشى"كارده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌رچاوه‌كانى گرفت وكه‌مته‌رخه‌مى وپه‌یڕه‌وكردنى پیشه‌یی وڕاستگۆیی له‌ئه‌ركى تۆڕه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى هاوڵاتى عێراقى بێت وجێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووان بێت".