به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى وڕاگهیهندراوێكى بڵاوكرده‌وه كه‌تیایدا دووپاتیكرده‌وه لهژیّر فه‌رمانى فه‌مانده‌ى گشتى كارده‌كه‌ین.
لهڕاگهیهندراوهكهدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،هاتووه"وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر لێداونێكى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى ده‌مانه‌وێت ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه كهلهمیان لێدوانه‌كانى ویستى ڕۆڵى وه‌زیرى به‌رگرى به‌م بزانێت به‌كه‌سێكى لاواز ده‌ریبخات ئه‌مه‌یش به‌دڵنییاییه‌وه دووره له‌كه‌سایه‌تى جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى كه‌یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن وبهشایهتى هه‌مووان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه وپلانه سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كان بهپرۆسهكانى دژى داعش به‌ڕاسپارده‌ى ده‌بێت وله‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپا ئاماده‌كرێت وده‌خرێته به‌رده‌م وه‌زیرى به‌رگرى بۆ تاوتوێ كردنى وبڕیاردان له‌سه‌رى به‌وپێیه‌ى سه‌ركه‌وتنى جێ به‌جێ كردنى ئۆپراسیۆنه‌كان مسۆگر بكات".
ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ر پلانێك له‌لایه‌ن ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه دابنرێت له‌لایه‌ن جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى وسه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپا تاوتوێ ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رده‌م فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پلانه‌كه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیشى كرده‌وه"به‌پێى ئه‌و ڕێكارانه‌ى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى كارى پێده‌كرێت له جموجۆڵى كه‌رته‌كان وگواستنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ر وپلهكان دواى وه‌رگرتنى به‌ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى وه‌زیرى به‌رگرى وبه‌پێى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بێت".