به‌غدا-اه‌ع
ِ
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی هاوڕێی.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی په‌یوه‌ندی مێژوویی قوڵ و دێرینی نێوان عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و پێویستی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له زۆربه‌ی بواره‌كاندا، تاوه‌كو ببێته ئامرازی ئارامی و ناوه‌ندێك بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی گه‌لان و وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌جۆرێك ببێته‌مایه‌ی چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ناوچه‌كه پێویستی به بونیادنانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ و هه‌ماهه‌نگی و لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و تێڕوانینێكی روون و ئاشكرایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ریشه‌ییه بۆ قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كان پشت به‌ستن به دیالۆگی بونیادنه‌رانه و راشكاوانه له نێوان ته‌واوی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی عیراق گرنگی ده‌دات به پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری خاكه‌كه‌ی، ھاوكات هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانی له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی هاوبه‌ش و رێگرتن له ده‌ستخستنه نێو كاروباری ناوخۆ یه‌كدی، ھه‌روه‌ھا ستایشی هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌ی له عێراقی كردووه، به‌تایبه‌تی له جه‌نگی دژ به تیرۆر و گروپی تیرۆرستی داعش.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م سڵاو ستایشی خۆی له رێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نارد بۆ د. حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هیوایشی خواست گه‌لی ئێران ھه‌میشه له پێشكه‌وتن و خۆشگوزاری و ئارامیدا بێت.
ھه‌روه‌ھا جه‌واد زه‌ریف سڵاو و ستایشی حه‌سه‌ن روحانی و سه‌ركردایه‌تی ئێرانی گه‌یانده سه‌رۆك به‌رھه‌م و ھیوای خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنییان بۆ گه‌لی عیراق خواستووه.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ویستی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكار و هه‌ماهه‌نگییه دووقۆڵییه‌كان و پشتیوانی عیراقیش كرد له‌گشت ئاسته‌كان، ھاوكات ئاماژه‌شیكرد بۆ گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه له پێناو پشتیوانیكردن و درێژه‌دان به به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا دواین گۆرانكارییه سیاسییه‌كان له سه‌ر ھه‌ردوو ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی و چۆنیه‌تی به‌ھێزكردنی ده‌رفه‌تی ئاشتی و سه‌قامگیری گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.