وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ دانوستانه‌كانى كازمى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ تاران وسعودیه‌ ئاشكراده‌كات

  • 19-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئه‌و دۆسییانه‌ى ئاشكراكرد كه‌سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان سه‌ردانه‌ داهاتووه‌كه‌ى بۆ سعودیه‌ وئێران گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كات.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سعودیه‌ بریتى ده‌بێت له‌تاوتوێ كردنى دۆسییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وسعودیه‌ وله‌نێویشیاندا ئه‌و هێمایانه‌ى مۆركى ئابوورى وته‌ندروستى وكشتوكاڵى ودارایی پێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆرى وه‌به‌رهێنان وئابوورى".
    وتیشى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى ئێرانیش ده‌كات وله‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى تاوتوێى چه‌ندین دۆسییه‌ ده‌كات له‌نێویشیاندا ئاڵوگۆرى بازرگانى.
    ئاماژه‌یشى كرد فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى تاوتوێى سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ تاران كردووه‌ وگرنگترین ئه‌و دۆسییانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌م سه‌ردانه‌وه‌ هه‌یه‌".
    سه‌حاف دووپاتیكرده‌وه‌"تاران پشتیوانى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌كات وئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى په‌یڕه‌وى ده‌كات بۆ چوارچێوه‌ى هه‌وڵى دیبلۆماسى عێراق بۆ كرانه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیی وئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌".