بهغدا-اهع
مستەفا كازمی سهرۆك وهزیران دووپاتیكردهوه، عێراق هەوڵدەدات رۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی خۆی لە بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكەدا بگێرێت
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ئەمڕۆ یەکشەممە،بڵاویكردهوه، مستەفا کازمی پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری کردوە، لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا-تاران، گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا کە خزمەت بە گەلانی هەردو وڵات بکات کراوە.
كازمی جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە گرنگە زیاتر پەرە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئێران بدرێت، هەروەها راشیگەیاندووە كە گرنگە بە هاوبەشی كار بكرێت لە پێناو پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
وتیشى: "عێراق هەوڵدەدات رۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی خۆی لە بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكەدا بگێرێت كە رەنگدانەوەی باشی لەسەر خۆشگوزەرانی گەلانی ناوچەكەدا، هەبێت،کە ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرقەراربونی زیاتر ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام لەناوچەکەدا دەبێت
لای خۆیەوە زەریف ئاماژهى بهوهدا "ئێران دەڕوانێتە قۆناغێكی نوێ و ئەرێنی لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراقدا وباسیشى له گرنگی سەردانەكەی مستهفا كازمى سەرۆكوەزیران بۆ تاران كرد چونكە بهوتهى ئەو سەردانەكه دەبێتە مایەی دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات".