دارایی نوێنه‌رایه‌تى: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك خه‌رجده‌كرێت

ناوخۆ
  • 19-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌،مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ماوه‌ى سێ مانگى داهاتوو پارێزراوه‌ وبه‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك خه‌رجده‌كرێت.
    محه‌مه‌د ده‌ڕاجى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی چاوه‌ڕوانى په‌ڕه‌ى چاكسازییه‌ كه‌حكومه‌ت پێشكه‌شى ده‌كات".
    وتیشى"لیژنه‌ى دارایی كارده‌كات بۆ به‌ستنه‌وه‌ى په‌ڕه‌ى چاكسازى یاسادانان له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌ى جێ به‌جێ كار،دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى كاراكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ یاساى چاكسازى ئابوورى".
    له‌باره‌ى مووچه‌ ده‌ڕاجى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا یاساى قه‌رزكردن خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگى داهاتوو به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك مسۆگه‌ر كرد.