به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دووپاتیكرده‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى تیرۆركردنى موهه‌ندیس وسوله‌یمانى به‌رده‌وامه.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕوونیكرده‌وه"ڕێوشوێنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا له‌ساته‌وه‌ختى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه ئه‌نجامدرا ودادگاى عێراقى سه‌وداى له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه وه‌كو كه‌سێكى تاوان كرد كه له‌سه‌ر خاكى عێراق ئه‌نجامدراوه وبه‌شێك له‌وانه‌ى تیرۆركران عێراقیین".
وتیشى"رێوشوێنه‌كان به‌پێى ڕێساكانى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌یاساى دادگاى تاوانه عێراقییه‌كان كراوه ،وشوێنى ڕووداوه‌كه به‌سه‌ركرایه‌وه ونه‌خشه‌كێش كرا وهه‌روه‌ها وته‌ى به‌شێك له‌داواكارى كه‌سى ونوێنه‌رى یاسایی له‌باڵیۆزخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران وه‌رگیراوه وه‌ك نوێنه‌رى تیرۆركراوه ئێرانییه‌كان،ووه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاگاداركراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى ورده‌كارییه‌كانى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌رووداوه‌كه".
له‌میان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێوشوێنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر ساته‌وه‌ختى ڕووداوه‌كه‌وه به‌پێى یاسا عێراقى به‌رده‌وامه".