به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى،دووپاتیكرده‌وه،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌م نزیكانه سه‌ردانى ئێران ده‌كات.
حسێن له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى له‌به‌غدا كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بووه ڕایگه‌یاند"تاوتوێى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان وئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ".
حسێن ئاشكرایشى كرد "مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌م نزیكانه سه‌ردانى ئێران ده‌كات"،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌وه‌ى"ناوچه‌كه وعێراق له‌گرژییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووربخرێته‌وه وسه‌روه‌رییه‌كه‌ى بپارێزرێت".
لاى خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: عیراق ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌ناوچه‌كه هه‌یه و عیراقێكی به‌هێز و خاوه‌ن سه‌روه‌ری خواستی ئێمه‌یه.
زه‌ریف وتیشی: هیچ شتێك ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و ئێران دابنێت.
وتیشى"په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر ئاستى وزه باشه وبه‌رده‌وامیش ده‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتننامه‌ى زۆر هه‌ن له‌گه‌ڵ عێراق كاراده‌كرێنه‌وه".