بهغدا-اهع
سەرۆک بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێنشینی میری کوەیت ئەنجامدا.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی هەواڵپرسی و بەدواداچون بۆ باری تەندروستی میری کوەیت، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجەبار موبارەک، جێنشینی میری کوەیت ئەنجامدا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک کۆمار هیوای زوچاکبونەوە و تەندروستییەکی باشی بۆ میری کوەیت خواست، نیگەرانی و هاوسۆزیشی بۆ گەلی کوەیت بەبۆنەی تێکچونی باری تەندروستی ئەمیری کوەیت دەربڕی.