حەلبوسی پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائیین دەكات بە بۆنەی جەژنی گەورە

ناوخۆ
  • 18-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائیین كرد لە عێراق و جیهان بە بۆنەی هاتنی جەژنی گەورە.
    لە دەقی پیرۆزباییەكەى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، هاتووە:"بە بۆنەی هاتنی جەژنی گەورە (دهفاربا) لە عێراق و جیهان، جوانترین پیرۆزبایییتان لێدەكەین، لە خوای گەورە داواكارین ئەمساڵ ببێتە مایەی ئاسایش و دڵنیایی، پیرۆزبایی ساڵی نوێش لە برایانی نیشتمانمان دەكەین".