وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایی دا به‌كردنه‌وه‌ى خزمه‌تى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌

ئەمنی
  • 18-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌كردنه‌وه‌ى خزمه‌تى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كان له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌.
    یه‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(أه‌ع)كه‌وتووه‌،غانمى ڕایگه‌یاند"بایه‌خدان به‌داخوازییه‌كانى هاوڵاتیان له‌پێشینه‌ى كاره‌كانمانه‌ له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ،وبه‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا كارى ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌كانى په‌ككه‌وتووه‌،له‌نێویشیاندا به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى،وله‌به‌ر زۆرى بانگه‌وازه‌كان كه‌به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌،ڕێنماییمان دا به‌كردنه‌وه‌ى تۆماركردنى سه‌ره‌تایی ئۆتۆمبێله‌كان له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ له‌به‌غدا وپارێزگاكان،به‌و پێیه‌ى ده‌ست به‌شیكردنه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى تۆماركردن بۆ بابه‌ته‌كانى ترى فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا بكرێت".