ده‌روازه‌ سنووییه‌كان وهه‌واڵگرى ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ى مه‌ترسیدارى كیمیاوى له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ ده‌گرن

ناوخۆ
  • 18-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ى مه‌ترسیدارى كیمیاوى له‌به‌نده‌رى ئۆم قه‌سڕى باكوور له‌تارێزگاى به‌سڕه‌ گرتووه‌ به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانى.
    ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌سته‌كه‌ به‌هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانى توانى ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ى مه‌ترسیدارى كیمیاوى بگرێت ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى له‌ده‌روازه‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕى باكوور له‌پارێزگاى به‌سڕه‌،دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌".
    وتیشى"لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكهێنرا بۆ كردنه‌وه‌ى 11 بۆكس كه‌له‌نێو پێگه‌ى گومركى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا ،وده‌ركه‌وت زانیارییه‌كان ڕاسته‌ وهه‌ڵگرى كه‌ره‌سه‌ى زۆر مه‌ترسیدارى كیمیاویین وڕێگا به‌هاورده‌كردنى نادرێت(پاككه‌ره‌وه‌ى پارچه‌ كۆتاڵى ده‌ستكرد)".
    ئاماژه‌یشى دا"په‌ڕاوى ده‌ستبه‌سه‌رگرتن له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ئاماده‌كرا له‌گه‌ڵ مۆركردنى بۆكسه‌كان به‌مۆرى گومركى له‌پێناو نمایشكردنیان له‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ پێویسته‌كانى دژیان".