به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه به‌گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى شه‌هید خه‌زره‌جییان كرده ئامانج.
ڕه‌سول به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان ده‌ستیانكردووه به‌پرۆسه‌ى گه‌ڕان وپشكنین له‌ناوچه‌ى تاڕمییه بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى شه‌هید عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید غێدان فه‌رمانده‌ى لیواى په‌نجاونۆى فیرقه‌ى شه‌شیان كردۆته ئامانج"،وتیشى"پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌رپرسن له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه".
ڕه‌سول وتیشى"ڕێگه ناده‌ین پاشماوه‌كانى داعش ده‌ستدرێژى وابكه‌نه سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان ،وده‌ستاوسان نابین وده‌گه‌ینه تاوانباران بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى دادپه‌روه‌رى خۆیان بگه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان سه‌ركرده‌كانى داعشیان كرده ئامانج".
ئاماژه‌یشى دا"تاڕمییه ناوچه‌یه‌كى چڕى كشتوكاڵییه وسرۆشتى جوگرافیاى ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م جموجۆڵى كه‌رته‌كان دروست ده‌كات".
له‌باره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى كرده‌وه‌ى تیرۆركردنى شه‌هید هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى،وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى ڕوونیكرده‌وه"ئه‌و لایه‌نه تیرۆرستییه‌ى هاشمى كرده ئامانج تاوه‌كو ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه،ولیژنه‌كه‌یش به‌رده‌وامه له‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن"،دووپاتیشیكرده‌وه"سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانێكى ده‌ركرد به‌ڕێگاگرتن له‌دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆركردن".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دوێنى هه‌ینى فه‌رمانیكرد ده‌ستبه‌جێ هێزێك ڕه‌وانه بكرێت بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ئۆتۆمبێلى شه‌هید فه‌رمانده‌ى لیواى 59 شه‌هید عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید غێدان خه‌زره‌جى له‌كاتى ئه‌نجامدانه‌ى ئه‌ركه‌كه‌ى كردبووه ئامانج.