سه‌حاف ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ریف بۆ عێراق ئاشكراده‌كات

  • 18-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ عێراق ئاشكراكرد.
    سه‌حاف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌رى به‌هێزتركردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاته‌".
    وتیشى"له‌م سه‌ردانه‌ ئاسته‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كان وئه‌گه‌ره‌كانى بنیاتنانى ئه‌و هه‌لانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان تاوتوێ ده‌كرێن كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"زه‌ریف چاوى به‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ وفوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌وێت".
    العراق
    بڕیار وایه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته‌ عێراق بۆ تاوتوێ كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.