به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،شه‌هیدبوونى عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید غێدان زه‌نگێكى مه‌ترسیداره له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌غدا.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌وه هاتووه"كه‌عبى سه‌ره‌خۆشى له‌گه‌لى عێراق وهێزه چه‌كداره‌كانى كرد به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى پاڵه‌وانێكى تر‌ى پاڵه‌وانه ڕه‌سه‌نه‌كانى عێراق كه‌ئه‌ویش عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید غێدان،فه‌رمانده‌ى لیواى 59،كه‌له‌ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆرستى ترسنۆكانه له‌ناوچه تاڕمییهى باكوورى به‌غدا له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركى پیرۆزى شه‌هیدبوو".
كه‌عبى وتى"پێشووتر زۆر جار هۆشداریمان دا كه‌نابێت كه‌مته‌رخه‌مى ونهرمى نواندن هه‌بێت له‌و ناوچانه‌ى تیرۆرستان به‌ناوچه‌یه‌كى ئارام وسه‌قامگیرى خۆیان دایانناوه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"شه‌هیدبوونى خه‌زره‌جى زه‌نگێكى مه‌ترسیداره له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌غدا،كه‌له‌ئێستادا واپێویست ده‌كات هاوڵاتیان وهۆزهكان هاوكاربن بۆ ده‌رخستنى تیرۆرستان وشوێنى خۆحهشاردنهوهیان".
ڕوونیشیكرده‌وه"گرنگترین سه‌رچاوه‌ى زانیارى هه‌واڵگیرى هاوڵاتى خۆیه‌تى،ومه‌وداى هاوكارییهتى له‌گه‌ڵ كه‌رته ئه‌منییه جێگیركراوهكان"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م پرۆسه جۆرى وپێشوهختانه كه‌له‌هه‌ندێك له‌ناوچه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت جه‌نگى ئاسایی نێوان دوو سوپا نییه،به‌ڵكو شه‌ڕێكه له‌گه‌ڵ چه‌ته ومافیا به‌نهێنى كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن،وخاوه‌ن توانایه‌كن كه‌ڕه‌نگه زۆر زه‌به‌لاح بێت ،بۆیه ده‌بێت ئاماده‌كارى بۆ بكرێت وبایه‌خ به‌هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچانه بدرێت وهاوكارى هه‌بێت بۆ ده‌رخستنى سه‌رچاوه تیرۆرستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره بهپهرچدانهوهكان توندتربن".