میسان-اه‌ع-حه‌یده‌ر جیزانى
و:سۆما جاف
عه‌مید حسێن فه‌هه‌د حاتم به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى سنوورى شیب،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئاشكرایكرد ،ڕێوشوێنى خۆپارێزى بۆ ڕێبواران وبه‌یه‌ككه‌وته‌كانیان ده‌گیرێته به‌ر.
حاتم به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌ى شیب له‌بیست وسێ ئه‌م مانگه ده‌كرێته‌وه به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى كراوه له‌باره‌ى به‌ڵاى كۆرۆنا وهاتنه‌ژووره‌وه‌ى كاڵا وشمه‌كه‌كان وده‌رمانڕێژكردنیان ومیكانزمى كار وهاتنى بازرگانان وڕایی كه‌رانى گومركى".
وتیشى"شاندى حكومى ڕاسپێردراو به‌سه‌ردانكردنى ده‌روازه‌كه سه‌ردانى ده‌روازه‌ى شیب له‌پارێزگاى میسان كردووه وڕه‌وشى ده‌روازه‌كه وڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانى به‌سه‌ركردۆته‌وه ،ئاماژه‌یشى دا "فه‌وجێكى ته‌واوى مه‌غاویر له‌ده‌روازه‌كه جێگیركراوه".
شایه‌نى باسه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان پێشووتر ڕایگه‌یاند پلانێكى ته‌واوى داڕشتووه بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان دواى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى ومونزرییه ئه‌ویش به‌پێى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى ده‌روازه سنوورییه‌كان وپاراستنى پێگه‌ى گومركى وسه‌پاندنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا له‌و ده‌روازانه