شه‌مه‌رى:هێزێك له‌ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌م نزیكانه‌ ده‌روازه‌ى زرباتییه‌ كۆنترۆڵ ده‌كات

ئەمنی
  • 18-07-2020, 00:00
  • +A -A

    واست-اه‌ع-جومعه‌ سعێدى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هێزێك له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌م نزیكانه‌ ده‌گاته‌ ده‌روازه‌ى سنوورى زرباتییه‌.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شه‌مه‌رى له‌میان سه‌ردانێكى بۆ ده‌روازه‌ى سنوورى زرباتییه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ڕێوشوێنى توند ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ سه‌پاندنى یاسا وشكۆى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ،ئه‌ویش له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى داهاتى ئابوورى گشتى بۆ وڵات".
    شه‌مه‌رى وتیشى"مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه‌یه‌ ،ودابینكردنى ته‌واوى پێداویستییه‌ گرنگه‌كان بۆ گه‌یشتنى هێزێكى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان  له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ،له‌پێناو كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وله‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى".
     شایه‌نى باسه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پێشووتر ڕایگه‌یاند پلانێكى ته‌واوى داڕشتووه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان دواى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى ومونزرییه‌ ئه‌ویش به‌پێى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وپاراستنى پێگه‌ى گومركى وسه‌پاندنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا له‌و ده‌روازانه