وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌:تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى ئاماده‌یی له‌زانكۆ وكۆلێژ وپه‌یمانگاكان ئه‌نجام ده‌درێت

ناوخۆ
  • 18-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ نووسراوێكى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى كرد بۆ ڕێگه‌دان به‌خوێندكارانى قۆناغى ئاماده‌یی تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى یه‌كه‌م ساڵى خوێندنى 2019-2020 له‌باڵه‌خانه‌ى زانكۆ وكۆلێژ وپه‌یمانگاكان ئه‌نجام بده‌ن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌زیرى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبریوه‌ له‌باره‌ى پێشنیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ،وسه‌رجه‌م زانكۆكانى ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى ئاماده‌یی له‌باڵه‌خانه‌كانیان ،ئه‌ویش له‌پێناو ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان پته‌و وڕه‌سه‌ن بن وبه‌ڕێوبردنیشى ئاسان بێت به‌مه‌به‌ستى سه‌ركه‌وتنى ڕێره‌وى تاقیكردنه‌وه‌كان".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ بۆ قۆناغى ئاماده‌یی ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌روارى 8/8/2020  ده‌ستپێده‌كات وبه‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌روارى29/8/2020.