واست-اه‌ع-میساق زرێجى
و:سۆما جاف
عومه‌ر وائیلى به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه سنوورییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ده‌روازه‌ى زرباتییه سه‌پاندنى شكۆى وڵاته.
وائیلى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌روازه‌ى زرباتییه سه‌پاندنى شكۆى وڵات وبه‌جێ گه‌یاندنى سه‌رچاوه‌ى داراییه بۆ گه‌نجینه‌ى وڵات وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودیارده چه‌كدارییه‌كان".
شایه‌نى باسه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان پێشووتر ڕایگه‌یاند پلانێكى ته‌واوى داڕشتووه بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان دواى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى ومونزرییه ئه‌ویش به‌پێى ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى ده‌روازه سنوورییه‌كان وپاراستنى پێگه‌ى گومركى وسه‌پاندنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا له‌و ده‌روازانه.