به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پرسه وسه‌ره‌خۆشى كرد به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید غێدان خه‌زره‌جى فه‌رمانده‌ى لیواى 59 كه‌ئه‌مڕۆ له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غدا شه‌هیدبوو
كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند "به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى شه‌هیدبوونى خوالێخۆشبێت عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید غێدان خه‌زره‌جى فه‌رمانده‌ى لیواى 59مان پێگه‌یشت كه‌كارى كردووه بۆ خزمه‌تكردنى عێراق به‌ڕاستگۆیانه ودڵسۆزى وئازایه‌تى ،هه‌روه‌ها وه‌فادار ونیشتیمانپه‌روه‌ر بووه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ركانه پێراسپێرداوه،وهه‌روه‌ها تووشى برینێكى سه‌خت بووه له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى".
وتیشى"داواى له‌خواى گه‌وره به‌به‌هشتى به‌رین ڕوحى شادبكات ودڵنه‌وایی بداته خانه‌واده وكه‌سوكاره‌كانى".
جێى ئاماژه‌پێكردنه شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ڕایگه‌یاند فه‌رمانده‌ى لیواى 59 له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستى له‌باكوورى به‌غدا شه‌هیدبوو.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ناوچه‌ى بن سینا له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غداى پایته‌خت ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى كرده ئامانج وله‌ئاكامدا فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سوپاى عێراقى شه‌هیدبوو.