به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سوپاى عێراق پرسه وسه‌ره‌خۆشى كرد.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،به‌داخ وخه‌مێكى قووڵه‌وه هه‌واڵى شه‌هیدبوونى عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سه‌ر به‌فیرقه‌ى شه‌شى پیاده‌ى پێگه‌یشتووه كه‌له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه له‌به‌غدا شه‌هید بوو دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ته‌قه‌ى لێكرا.
ده‌سته‌كه پرسه وسه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وكه‌سوكارى شه‌هید كرد،دووپاتیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى "داعش"وشانه تیرۆرستییه‌كانى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه وله‌هه‌موو شوێنێك بۆ پاكسازیكردنى خاكى به‌ته‌واوه‌تى له‌تیرۆرستان.
جێى ئاماژه‌پێكردنه شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ڕایگه‌یاند فه‌رمانده‌ى لیواى 59 له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستى له‌باكوورى به‌غدا شه‌هیدبوو.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ناوچه‌ى بن سینا له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غداى پایته‌خت ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى كرده ئامانج وله‌ئاكامدا فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سوپاى عێراقى شه‌هیدبوو.