به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سوپاى عێراق پرسه وسه‌ره‌خۆشى خۆى ده‌ڕبڕى.
ئه‌عره‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى شه‌هیدبوونى جه‌نگاوه‌رى قاره‌مان عه‌مید روكن عه‌لى حه‌مید غێدان فه‌رمانده‌ى لیواى په‌نجاونۆمان پێكه‌یشت له‌ناوچه‌ى تاڕمییه له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركى پیرۆزدا".
جێى ئاماژه‌پێكردنه شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ڕایگه‌یاند فه‌رمانده‌ى لیواى 59 له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستى له‌باكوورى به‌غدا شه‌هیدبوو.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ناوچه‌ى بن سینا له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غداى پایته‌خت ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى كرده ئامانج وله‌ئاكامدا فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سوپاى عێراقى شه‌هیدبوو.