كازمی فەرماندەكات بە ناردنی هێزێك بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ئۆتۆمبێلى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ى لیواى 59یان كردۆته‌ ئامانج

ئەمنی
  • 17-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،فه‌رمانیكرد به‌ناردنى ده‌ستبه‌جێى هێزێك بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ئۆتۆمبێلى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ى لیواى 59یان كردۆته‌ ئامانج.
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانى دایه‌ لایه‌نه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان وكه‌رته‌ ئه‌منییه‌ جێگیركراوه‌كانى شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غدا ده‌ستبه‌جێ هێزێك ڕه‌وانه‌ بكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلى شه‌هید عه‌مید روكن(عه‌لى حه‌مید غێدان)فه‌رمانده‌ى لیواى په‌نجا ونۆ له‌فیرقه‌ى شه‌شه‌م له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركدا.
    كازمى وتیشى پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى كه‌سوكارى ئه‌م قاره‌مانه‌ ده‌كه‌م كه‌گیانى خۆى به‌ختكرد له‌پێناو شكۆى عێراق وگه‌له‌ پایه‌به‌رزه‌كه‌ى ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو شه‌هید فه‌رمانده‌ى لیواى 59 گه‌وره‌ترین قوربانى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرى پێشكه‌شكرد.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستان وبه‌م نزیكانه‌ له‌ناوده‌برێن.
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ڕایگه‌یاند فه‌رمانده‌ى لیواى 59 له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستى له‌باكوورى به‌غدا شه‌هیدبوو.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ناوچه‌ى بن سینا له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غداى پایته‌خت ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى كرده‌ ئامانج وله‌ئاكامدا فه‌رمانده‌ى لیواى 59ى سوپاى عێراقى شه‌هیدبوو.